داهێنانی مۆبایلێك كه‌ هه‌رگیز پێویستی به‌ بارگاویكردن نابێت

ئه‌م مۆبایله‌ به‌منزیكانه‌ ئاماده‌ ده‌كرێت و ده‌خرێته‌ بازاڕه‌كانی جیهانه‌وه‌

داهێنانی یه‌كه‌م مۆبایل له‌جیهان كه‌ هه‌رگیز پێویستی به‌ بارگاویكردن نابێت و به‌ شانه‌ی هه‌تاوی كارده‌كات

پاراستنی بارگاوی پاتری مۆبایل كارێكی زۆر گرنگه‌ به‌تایبه‌تی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ زۆر مۆبایل به‌كارده‌هێنن، له‌مباره‌یه‌وه‌ راپۆرته‌ رۆژنامه‌وانییه‌ جیهانییه‌كان ئاشكرایانكرد، كه‌ كۆمپانیای "Xiaomi"ی چینی پلانداده‌نێت بۆ به‌رهه‌مهێنانی یه‌كه‌م مۆبایل له‌جیهان كه‌ هه‌رگیز پێویستی به‌ بارگاویكردنه‌وه‌ نابێت.

پێگه‌ی "ئه‌ندرۆید ئۆسۆرتی" ته‌كنیكی تایبه‌تمه‌ند ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، ئه‌م مۆبایله‌ نوێیه‌ دیزاینكراوه‌ به‌ شانه‌ی هه‌تاوی بچووك له‌ به‌شی پشته‌وه‌ی مۆبایله‌كه‌.

هه‌روه‌ها پێگه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، شاشه‌ی ئه‌م مۆبایلانه‌ ته‌یاركراون به‌ هه‌ستیاركردنه‌وه‌ی تایبه‌ت، كه‌ به‌كارهێنانی وزه‌ كه‌مده‌كاته‌وه‌ و، به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ مۆبایله‌ ئاساییه‌كانی دیكه‌ كاره‌كانی خۆی بۆ دوو هێنده‌ی زیاتر ده‌كات.

راپۆرته‌كه‌ ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو، چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌و كۆمپانیایه‌ چینییه‌ پێشه‌نگه‌ جه‌ختیانكرده‌وه‌، ئه‌م مۆبایله‌ به‌منزیكانه‌ ئاماده‌ ده‌كرێت و ده‌خرێته‌ بازاڕه‌كانی جیهانه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌/ Kurdistan CT

كوردستان تیڤی/ كامران