سێبه‌ره‌كه‌م

رووناكی خۆم، ون كردووه‌

ھه‌ر له‌سه‌ری كۆڵانه‌كه‌

سێبه‌ره‌كه‌م، به‌جێی ھێشتم

خۆم به‌ ته‌نیا

گه‌ڕامه‌وه‌ بۆ ماڵه‌وه‌

 

سێبه‌ره‌كه‌م

ده‌مێ ره‌ش ره‌ش

ده‌مێ بۆری خۆڵه‌مێشیی

به‌ڵام كه‌ رۆی

ھه‌ستم پێ كرد

رووناكی خۆم، ون كردووه‌

 

سێبه‌ره‌كه‌م

زۆر زوڵاڵه‌

سه‌ر و سیما و

ناونیشان و

ژماره‌ی مۆبایله‌كه‌م و

ناوی خۆمی تیا ده‌بینم

كه‌ جێیھێشتم

ده‌مێك گه‌ڕام

به‌ دوی ناوما

تا دیتمه‌وه‌

خه‌ریك بوو خۆم تاریك دابێم

بینینه‌وه‌ی پڕ كه‌سه‌ر بوو

چونكه‌ به‌سه‌ر به‌رگێكه‌وه‌

ناوم ته‌نیا و

بێ سێبه‌ر بوو

ن/ ئازا حه‌سیب قه‌ره‌داخی

٧/ ٨/ ٢٠١٩

كوردستان تیڤی/ كامران