سووده‌كانی ترێ بزانه
ترێ به‌ری دارمێوه ، له كۆتایی وه‌رزی هاوین و سه‌ره‌تای وه‌رزی پایزدا دێته به‌رهه‌م ، ڕووهكناسهكان تا ئێستا 700 جۆر ترێیان هه‌ژماركردووه.
ترێ له‌و میوانه‌یه كه چه‌ند سوودێكی ھه‌یه بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ سه‌ره‌ڕای ترێ ،خۆی ئه‌توانین سوود له ناوكی ترێ وه‌ربگرین ئه‌ویش كه له‌چه‌ندین نه‌خۆشی ده‌مانپارێزیت وه‌كو نه‌خۆشی قۆڵۆن و نه‌خۆشی شێرپه‌نجه ، ھه‌روه‌ھا چه‌ندین ڤیتامینی تێدایه كه له‌شی مرۆڤ به‌ھێز ده‌كات ، سووده‌كانی ناووكی ترێ كه بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی به‌رزبوونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن دهكاتج و ناوكی ترێ چاره‌سه‌ری مایه‌سیری ده‌كات و سوودیھهیه بۆ پێست و چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی شه‌كره ده‌كات خواردنی ترێ سوودێكی زۆری بۆ ته‌ندروستیمان هه‌یه ، به شێوه‌ی ئاسایی و وشككرا و شه‌ربه‌ت ده‌خورێت و ده‌خورێته‌وه ، له سووده گرنگه‌كانی ترێ :
1 خواردنی ترێ به تۆوهكهیهوه ، ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی چالاكی خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌كان، به تایبه‌ت شێرپه‌نجه‌ی سنگ، پرۆستات، منداڵدان ، په‌نكریاس و گه‌دده
2 مه‌ترسییه‌كانی بۆ سه‌ر دڵ و خوێنبه‌ره‌كان كه‌م ده‌كاته‌وه.
3 ده‌بێته ھۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی تووشبونت به نه‌خۆشی په‌ستانی خوێن .
4 جه‌سته له ژه‌هر خاوێن ده‌كاته‌وه ، خوێن پاكده‌كاته‌وه و جگه‌ر چالاك ده‌كات .
5 به‌سووده بۆ لاوازی و داخورانی ئێسكه‌كان .
6 ئه‌گه‌ری توشبوون به‌زه‌هایمه‌ر و خه‌ڵه‌فان كه‌مده‌كاته‌وه .
7 ڕێژه‌ی هۆرمۆنه‌كانی جه‌سته به هاوسه‌نگی ده‌هێڵێته‌وه .
8 ڕێژه‌ی زۆر ئاووی تێدایه و ڕیخۆڵه چالاك ده‌كات و مادده‌ی ڕیشاڵی تێدایه ، كه زۆر به‌سووده بۆ نه‌ھێشتنی قه‌بزی .
9خواردنی ترێ ، ددان له كلۆربوون ده‌پارێزێت و مێشكی مرۆڤ چالاك ده‌كات .
10توێكڵی ترێی سوور چاره‌سه‌ره بۆ كه‌مبوونی خوێن كه نه‌خۆشییه‌كه تووشی مرۆڤ ده‌بێت و بۆ ماوه‌یه‌ك ده‌بێته ھۆی نه‌مانی خڕۆكه سووره‌كان له خوێنی منداڵان.
ئا / ئیسماعیل حه‌یده‌رقاره‌مان
كوردستان تیڤی/ كامران
- Log in to post comments