رژێمی سووریا دروستکردنی ناوچەی ئارام لەلایەن ئەمریکاو تورکیا ڕه‌ت ده‌كاته‌وه‌

رژێمی سووریا بە توندی رێککەوتنی ئەمریکا و تورکیای رەت کردەوە

رژێمی سووریا هەڵویستی خۆی لەبارەی دروستکردنی ناوچەی ئارام لەلایەن ئەمریکا و تورکیاوە لە رۆژئاوای کوردستان، راگەیاند.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 8-8-2019، وەزارەتی دەرەوەی سووریا رایگەیاندووە، دروستکردنی ناوچەی ئارام لە رۆژئاوای کوردستان دەستدرێژییەکی روونە لەسەر سەروەریی و یەکێتیی خاکی سووریا.

وەزارەتی دەرەوەی رژێمی سووریا بە توندی رێککەوتنی ئەمریکا و تورکیای لەوبارەیەوە رەت کردووەتەوە و رایگەیاندووە، رێککەوتنی ئەو دوو دەوڵەتە لەسەر خاکی رۆژئاوای کوردستان پێشێلکردنی یاسا و بنەما نێودەوڵەتییەکانە.

ئێوارەی رۆژی چوارشەممە 7-8-2019، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، لەگەڵ ئەمریکا لەسەر دروستکردنی ناوچەیەکی ئارام لە رۆژهەڵاتی رووباری فورات لە رۆژئاوای کوردستان، رێککەوتوون.