روونكردنه‌وه‌ك سه‌باره‌ت به‌ پێكدادانی چه‌كداری نێوان گرووپه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له‌ نه‌ینه‌وا

له‌ نێوان لیوای 30ی سه‌ر به‌وه‌عد قه‌دۆ و لیوای 50 ی سه‌ر به‌ ریان كلدانی

به‌پێی هه‌واڵێكی سكای پرێس كه‌ له‌ده‌زگا هه‌واڵییه‌ ناوخۆییه‌كان گواستویه‌تییه‌وه‌، كه‌ پێكدادانی چه‌كداری له‌نێوان گرووپه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له‌ نه‌ینه‌وا روویداوه‌.

دوای رۆژێك له‌و رێككه‌وتنه‌ی كرا كه‌ حه‌شدی شه‌عبی و پۆلیس و سوپا ، به‌هاوبه‌شی ئاسایشی ده‌شتی نه‌ینه‌وا به‌رێوه‌به‌ن،  دوێنێ دووی لیوای سه‌ر به‌حه‌شدی شه‌عبی ته‌قه‌یان له‌یه‌كتر كردووه‌.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان پێكدادانه‌كه‌ به‌چه‌كی سووك له‌ نێوان لیوای 30ی سه‌ر (وه‌عد قه‌دۆ) و لیوای 50 ی سه‌ر به‌ (ریان كلدانی) له‌ بازگه‌ی تلكیفی سه‌ر پارێزگای نه‌ینه‌وا روویداوه‌.

شایانی باسه‌ هه‌ردوو فه‌رمانده‌كه‌ی حه‌شدی شه‌عبی به‌ تۆمه‌تی پێشێلكردنی مافی مرۆڤ له‌ عێراق، له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ سزایان به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه‌ .

دوا به‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی پێكدادنه‌كه‌ش ،به‌رپرسێكی لیوای 30 ی حه‌شدی شه‌عبی، بۆ شه‌فه‌ق نیوز روونیكردۆته‌وه‌ كه‌ ئه‌وه‌ی له‌ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كان و تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوبۆته‌وه‌ راست نییه‌ و ته‌نها پڕوپاگه‌نده‌یه‌.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار