ده‌ست نیشان كردنی دیدگا له په‌روه‌رده و فێركردن
ئه‌دیب و ره‌خنه‌گری ئینگلیزی جوناپان سویفت ده‌لێ" دیدگا بریتییه له هونه‌ری هه‌ستپێكردنی شته شاراوه‌كان".
بێگومان دیاری كردنی دیدگا و په‌یامی چوار ساڵه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بریتییه له گرنگترین هه‌نگاوه‌كانی وێناكردن و ده‌ست نیشان كردنی فه‌لسه‌فه‌ی په‌روه‌رده و فێركردن له چوار ساڵه‌دا، به پاڵپشتی خوای گه‌وره و به ئیراده‌ی له بن نه‌هاتووی دڵسۆزانی په‌روه‌رده و فێركردن دیدگای په‌روه‌رده‌یی چوار ساڵه كه به‌شێك ده‌بێت له دیدگا فراوان و دوور مه‌ودا و ستراتیژیه‌تی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، ئه‌ویش بریتی ده‌بێت له تێگه‌یاندن و پێگه‌یاندن و ده‌رچوواندنی سه‌دان هه‌زار له قوتابیانی خۆشه‌ویست متوربه كرا‌و به به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و كارامه‌ییه‌كانی ژیان و خۆشه‌ویستیان بۆ خاك و نیشتمان و باوه‌ڕ به خۆبوون و بوێری و یه‌كتر قه‌بوڵكردن وههڵگرانی په‌یامی زانست و باوه‌ڕبوون به مافه‌كانی مرۆڤــ، ئه‌وه‌ش بێگومان له ئه‌نجامی سیسته‌مێكی په‌روه‌رده و فێركردنی به‌توانا كار بكات له پێناو بنیاتنانی مرۆڤی كوردستانی له هه‌موو روویه‌كه‌وه.
هه‌ركاتێك دیدگا دیاری كرا بۆ ئیش و كاره‌كانی هه‌ر دام و ده‌زگایه‌ك ئینجا پلان داده‌نرێت، پلانی كار بۆ گه‌یشتن و ده‌سته‌به‌ركردنی ئه‌نجام ئه‌و پلانه‌ش پرۆسه‌یه‌كه هه‌ریه‌كه له دیدگا و په‌یام و ئامانجه‌كانی ده‌ته‌وێ جێ به‌جێ یان بكه‌ی تێیدا ره‌نگده‌داته‌وه و كار ده‌كرێت بۆ جێ به‌جێ كردنیان. هه‌ر بۆنموونه گه‌ربمانه‌وێ دیدگای په‌روه‌رده و فێركردن دیاری بكه‌ین له نێوان (2019-2023) كه به‌شێك بێت له دیدگا فراوان و دوورمه‌ودای نێوان (2019-2032) كه ده‌مانه‌وێت كوردستان له په‌روه‌رده و فێركردن بگهیهیته ئه‌و ئاسته به مه‌رجێ هه‌موو تاكێكی كورد خوێنده‌واربێت بزانی بخوێنێته‌وه و بنوسێ و كوردستان هه‌مووی خوێنده‌واربن و پرۆگرامه‌كانمان پرۆگرامی به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و رێگاكانی ره‌وشت و كارامه‌ییه‌كانی ژیان بێت و پرۆگرامی بنیاتنانی مرۆڤــ بێت، باخچه‌ی منداڵان و قوتابخانه‌ی بنه‌ڕه‌تی له هه‌موو گوند و گه‌ڕه‌ك و شار و شارۆچكه‌كان هه‌بێت و مامۆستایانمان خۆشگوزه‌ران بن و به‌جۆش و خرۆشه‌وه په‌روه‌رده‌یان خۆش بوێت و قوتابخانه‌كانمان ژینگه‌ی له باربن بۆ قوتابیان و ژماره‌ی قوتابیان له پۆڵه‌كان له نێوان (30-40) قوتابی زیاتر نه‌بن و قوتابخانه‌كان زۆربه‌یان یه‌ك ده‌وامی بن و زۆربه‌ی قوتابخانه‌كان به ئه‌نته‌رنێت به یه‌كه‌وه ببه‌سترێنه‌وه و به‌رده‌وام خول و راهێنان و مه‌شق بۆ كارگێڕی قوتابخانه‌كان و مامۆستایان و سه‌رپه‌رشتیاران بكرێنه‌وه و مامۆستایان به حه‌ز و خولیاوه روو بكه‌نه قوتابخانه‌كان وئاسودهبن و قوتابخانه ماڵی قوتابی بێت و په‌یوه‌ندی قوتابی و مامۆستا له لوتكه‌ی رێزوخۆشه‌ویستی بێت و قوتابخانه حكومییه‌كان بگه‌یه‌نرێته به‌رزترین ئاستی متمانه لای هاووڵاتیان و رێژه‌ی قوتابخانه ناحكومییه‌كان كه‌م بكرێته‌وه و پارێزراوبن له بازرگانی پێكردن، هه‌موومان بزانین كه ته‌نها په‌روه‌رده‌یه هه‌رێم و ووڵات ده‌گۆرێت و به‌ره‌وپێشی ده‌بات ببینه هه‌رێم و وولاتێكی ده‌وڵه‌مه‌ند و پێشكه‌وتوو، بێگومان ووڵاتانی پێشكه‌وتوو دیدگایان هه‌بووه و كاریان بۆ كردووه گه‌یشتنه ئه‌و ئاسته به‌رزه له هه‌موو روویه‌كه‌وه. گه‌شبینم به پاشه‌رۆژی گه‌شی كوردستان و نابێ له بیرمان بچێت هه‌ر وه‌كو ده‌لێن هه‌ر دیدگایه‌ك بێ كار كردن خه‌ونه و كاركردن بێ دیدگا كات به فیڕۆ دانه، به‌ڵام دیدگا له‌گه‌ڵ كاركردن ده‌توانێ جیهان بگۆرێت.
ن/ به‌كر كه‌ریم حه‌سن
كوردستان تیڤی/ كامران
- Log in to post comments