ئه‌ردۆغان: سورین لەسەر ئەنجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی له‌ خۆرهه‌ڵاتی فورات

ئه‌ردۆغان: ئۆپه‌راسیۆن دژى یەکینەکانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه‌) ئه‌نجام ده‌ده‌ین

سه‌رۆك كۆماری توركیا رایگه‌یاند" وڵاته‌كه‌ی سورە لەسەر ئەنجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی له‌ خۆرهه‌ڵاتی فورات لە سووریا .

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا له‌ لێدوانێكدا رایگه‌یاند، كه‌ ئه‌وان ئه‌مریكا و رووسیایان له‌ ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنه‌ سه‌ربازییه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی سووریا ئاگادار كردوه‌ته‌وه‌.

راشیگه‌یاند" ئۆپه‌راسیۆنه‌ سه‌ربازییه‌كانی توركیا ئه‌و ناوچانه‌ ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی یەکینەکانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه‌) دان.

ئه‌ردۆغان داواشی له‌ كورد و عه‌ره‌ب و توركمانی باكوری سووریا كردووه‌ هاوكار بن بۆ له‌ناوبردنی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه‌) .

پێشتریش مه‌ولود چاوشئۆغڵو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی له‌ خۆرهه‌ڵاتی فورات له‌ خاكی سوه‌ریا كردبوو.