ئەو کەشتیە نەوتیەى ئێران دەستى بەسەردا گرتووە عێراقییە

لە دوورى 18 میل لە کەنداوى فارس


ئێران دووپاتی كردەوە كە ئەو كەشتییە نەوتییەی سوپای پاسداران بەم دواییە دەستیان بەسەردا گرتووە، عێراقییە و ناوی (هیتا)یە.

ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه‌ ئاژانسی هەواڵی فەرمی ئێران دووپاتی كردەوە كە ئەو كەشتییە نەوتییەی سوپای پاسداران بەم دواییە دەستیان بەسەردا گرتووە، عێراقییە و ناوی "هیتا"یە.

ئاشکرای کرد لە دوورى 18 میل لە کەنداوى فارس دەستى بەسەردا گیراوە و بۆ بەندەرى بوشەهر گوازراوەتەوە.

دواى ئەوەى ئەمڕۆ یەکشەممە تەلەفزیۆنی ئێران بڵاویكردەوە كە هێزەكانی سوپای پاسداران دەستیان گرتووە بەسەر  كەشتییەكی نەوتهەڵگری بیانی لە كەنداو كە بەنیاز بووە نەوت بەرەو هەندێ لە وڵاتانی عەرەبی بگوازێتەوە.