سوپای پاسدارانی ئێران دەستیان به‌سه‌ر کەشتییەکی دیکەدا گرت

نەوتی قاچاغی بۆ وڵاتانی عەرەبی گواستۆتەوە


سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند دەستی بەسەر كەشتییەكی نەوتهەڵگردا گرتووە لە كەنداو.

ئەمڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ میدیا ئێرانیەکان بڵاویانکردەوە، لەنزیك كەنداوی فارس كەشتییەكی نەوتهەڵگر کە نەوتی قاچاغی بۆ وڵاتانی عەرەبی گواستۆتەوە دەستبەسەرداگیرا.

هاوكات بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی رۆیتەرز، فەرماندەیەكی سوپای پاسداران رایگەیاندووە، ئەو كەشتییە نەوتییەی كە دەستی بەسەردا گیراوە، بڕی (700) هەزار لیتر سوتەمەنیی هەڵگرتووە و تیمێكی (7) كەسیی كەشتییەكەش دەستگیر كراون.

هاوكات سوپای پاسداران تائێستا ناسنامە و ژمارەی كەشتیوانەكانی كەشتییەكەی ئاشكرانەكردووە.

مانگی رابردوو لە رووداوێکی هاوشێوەدا، کۆماری ئیسلامی ئێران لەجەبەل تارق دەستی بەسەر کەشتی نەوتهەڵگری بریتانیدا گرت.