ڤیدیۆ .. به‌سه‌دان ماسی له‌سه‌ر ده‌ریاچه‌یه‌كه‌وه‌ ده‌فڕن

بڕێكی زۆری ماسی قه‌باره‌ مامناوه‌ند كۆده‌كه‌نه‌وه‌

به‌پێی گرته‌ ڤیدیۆیه‌ك، دوای لێدانیان به‌ ته‌زووی كاره‌با، چركه‌ساتی فڕینی ده‌یان ماسی له‌ ده‌ریاچه‌یه‌كی ده‌ستكرد له‌ ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ده‌رده‌كه‌وێ.

گرته‌كه‌ له‌لایه‌ن فه‌رمانگه‌ی سامانی ماسییه‌كان له‌ ولایه‌تی كنتاكی بڵاوكراوه‌ته‌وه‌و دوو راوچێ له‌سه‌ر به‌له‌مێكی بچووك له‌ ئاوێكی وه‌ستاودا ده‌رده‌كه‌ون.

له‌پڕ به‌سه‌دان ماسی بازده‌ده‌ن و به‌ره‌و به‌له‌مه‌ بچووكه‌كه‌ دێن و راوچیه‌كانیش بڕێكی زۆری ماسی قه‌باره‌ مامناوه‌ند كۆده‌كه‌نه‌وه‌.

له‌مباره‌یه‌وه‌ به‌رپرسانی خۆجێی ناوچه‌كه‌ ده‌ڵێن: فه‌رمانبه‌رانی راوه‌ماسی له‌ رێگای به‌كارهێنانی ووزه‌ی كاره‌با توانیان ژماره‌یه‌كی زۆری مه‌خلوقه‌ ئاوییه‌كان كۆبكه‌نه‌وه‌.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

سه‌رچاوه‌ / سكای نیوز