ده‌یه‌مین ڤيستیڤاڵی خاڵ ده‌ستیپێكرد

ژماره‌یه‌ك قورئانی خوێنی نێوده‌وڵه‌تی له‌وڵاتانی میسرو سویسرا و ئێرانه‌وه‌ به‌شداری ده‌كه‌ن

ده‌یه‌مین ڤیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی خاڵ كه‌ڤیستیڤاڵێكی ساڵانه‌یه‌به‌شداری ژماره‌یه‌ك قورئان خوێنی نێو ده‌وڵه‌تی له‌شاری سلێمانی ده‌ستی پێكرد..

سه‌رپه‌رشتیاری ڤیستیڤاڵ دكتۆركۆچه‌ر عمر  رایگه‌یاند: له‌ ڤیستیڤاڵی ئه‌مساڵدا ژماره‌یه‌ك قورئانی خوێنی نێوده‌وڵه‌تی له‌وڵاتانی میسرو سویسرا و ئێرانه‌وه‌ به‌شداری ده‌كه‌ن ئه‌مه‌ جگه‌له‌وه‌ی كه‌ هه‌رێمی كوردستانیش دووقورئان خوین به‌شدارن.

دكتۆركۆچه‌ر عمر ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا"ئه‌مساڵ به‌هۆی بارودۆخی داراییه‌وه‌ ڤیستیڤاڵه‌كه‌ ته‌نها یه‌ك رۆژ ئه‌نجام ده‌درێت و ئه‌و قورئان خوینانه‌ش كه‌ به‌شداری ڤیستیڤاله‌كه‌ ده‌كه‌ن سه‌رجه‌میان قورئان خوێنی به‌ناو بانگن"

جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌ ڤیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی خاڵ ڤیستیڤاڵیكه‌ ساڵانه‌ له‌لایه‌ن سه‌نته‌ری گه‌شه‌پێدانی چالاكی لاوانه‌وه‌ و به‌سه‌رپه‌رشتی دكتۆركۆچه‌ر عمر قورئان خوێنی نیو ده‌وله‌تی به‌رێوه‌ ده‌چێت...

سه‌رچاوه‌/ ئاژانه‌سه‌كان

كوردستان تیڤی/ كامران