ئەمڕۆ په‌رله‌مانی كوردستان له‌باره‌ی دیاری كردنی رۆژی كۆمه‌ڵكوژی ئێزدییه‌كان كۆده‌بێته‌وه‌

سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌

ئەمڕۆ پەرلەمانی كوردستان کۆده‌بێته‌وه‌ و خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژە بڕیاری پێشنیازی دیاریکردنی رۆژێک تایبەت بە ئێزدیەکان دەکات. 

له‌ بانگهێشتنامه‌یه‌كدا سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ بۆ دانیشتنی ژماره‌ دووی نائاسایی سـاڵی یه‌كه‌م له‌ خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان. 

هه‌ر به‌پێی بانگهێشتنامه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، كۆبوونه‌وه‌كه‌ تایبه‌ت به‌ خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژە بڕیاری پێشنیازی دیاریکردنی رۆژێک تایبەت بە ئێزدیەکان دەکات.