بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك باشووری یۆنانی ھه‌ژاند

به‌گوڕی 5،3 پله‌ به‌پێوه‌ری رێخته‌ر

بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕی ٥،٣ پله‌ به‌پێوه‌ری رێخته‌ر دوورگه‌ی كریت باشووری یۆنانی ھه‌ژاند.

ناوه‌ندی جیۆلۆجی ئه‌سینا له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ بوومه‌له‌رزه‌كه‌ به‌یانی ئه‌مڕۆ كاتژمێر ٠٧:٣٩ به‌ كاتی خۆجێی له‌ باشووری رۆژئاوای شاری هێراكیلۆن باشووری یۆنان روویداوه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌ كه‌ بوومه‌له‌رزه‌كه‌ له‌ قووڵایی ١٧٠ كیلۆمه‌تر تویكڵی زه‌وی روویداوه‌.

هاوكات لایه‌نه‌ په‌یوه‌نداره‌كان رایگه‌یاندووه‌ كه‌ بوومه‌له‌رزه‌كه‌ هیچ زیانی گیانی و ماددی لێ نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه‌.