بەهۆی كەوتنەخوارەوەی فڕۆكەیەك له‌ پاكستان 15 كەس بریندار بوون

لەكاتی ئەنجامدانی مەشق و ڕاهێنان


فڕۆکەیەکی سەربازی لەکاتی راهێناندا لەچەند خانویەکی نزیکی بنکە سەربازییەکەی داو بەهۆیەوە لانیکەم 17 کەس کوژران.

سوپای پاكستان بڵاوی كردەوە: فڕۆكەیەكی جەنگی لەكاتی ئەنجامدانی مەشق و ڕاهێناندا لە ناوچەیەكی نیشتەجێبوونی سەربە شاری رواڵبەندی باكوری پاكستان، كەوتوەتە خوارەوە، بێ‌ ئەوەی هۆكاری كەوتنە خوارەوەكەی ئاشكرا بكات.

سەبارەت بە زیانە گیانییەكانی رووداوەكەش، سوپای پاكستان رایگەیاندوە، بەهۆی ئەو ڕووداوەوە، 17 كەس گیانیان لەدەستداوە كە پێنجیان تیمی فرۆكەكە بوون، ئەمە جگە لەبرینداربوونی  15 كەس لە دانیشتوانی ئەو ناوچەیە.