به‌ڤیدیۆ.. كڵێسه‌یه‌كی مێژوویی له‌ ویلایه‌تی ته‌كساس به‌ ته‌واوی سووتا

كڵێسه‌یه‌كی كاسۆلیكی یه‌ و زیاتر له‌ 100 ساڵه‌ دروست كراوه‌

به‌هۆی رووداوێكی ئاگركه‌وتنه‌، كڵێسه‌یه‌كی كۆن له‌ ویلایه‌تی ته‌كزاسی ئه‌مه‌ریكا به‌ ته‌واوی سووتا. 

كڵێسه‌كه‌، كڵێسه‌یه‌كی كاسۆلیكی یه‌ و زیاتر له‌ 100 ساڵه‌ دروست كراوه‌، دیو سیسان یه‌كێك له‌ په‌یڕه‌وانی كاسۆلیك له‌ لاپه‌ڕه‌ی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بووك دیمه‌نه‌كانی ئه‌و ئاگر كه‌وتنه‌وه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و تیایدا به‌ دیار ده‌كه‌وێت كه‌ كڵێسه‌كه‌ به‌ ته‌واوی ده‌سووتێت. 

كڵێسه‌كه‌ له‌ ساڵی 1883 دروست كراوه‌ و گه‌وره‌ترین كڵێسه‌ی به‌ دار دروستكراوی ته‌واوی ویلایه‌تی ته‌كساسه‌.