به‌ریتانیا.. دوای ده‌ستبه‌كاربوونی جۆنسۆن 8 وەزیر دەستیان لەکارکێشایەوە

شەش وه‌زیری دیكه‌ش له‌ پۆسته‌كانیان دوور خرانه‌وه‌

دوای ده‌ستبه‌كاربوونی بۆریس جۆنسۆن وه‌كو سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا، هه‌شت وه‌زیری حكومه‌ت دەستیان لەکارکێشایەوە، هاوكات شه‌ش وه‌زیری دیكه‌ش له‌ پۆسته‌كانیان دوور خرانه‌وه‌. 

هەریەک لە وەزیری دەرەوە جێرمی هەنت، وەزیری گەیاندن کریس گرایلینگ، وەزیری دارایی فیلیپ هامۆند، وەزیری گەشەپێدانی نێودەوڵەتی رۆری ستیوارت، وەزیری داد دەیڤد گاوک و سەرۆکی ئۆفیسی کابینەکە دەیڤد لیدینگتۆن دەستیان لەکار کێشایەوە. 

پێشتریش هەریەک لە بەرپرسی پەروەردەی جێبەجێ کردن و تواناسازی ئان فرانس میلتۆن و وەزیری بەریتانی بەرپرس لە کاروباری ئەوروپا و ئەمه‌ریکا ئاڵان دونکان پێشتر دەستیان لە کارکێشابووەوە. 

بەمەش ژمارەی ئەوانەی لەم دواییەدا لە کابینەکەدا دەستیان لەکارکێشاوەتەوە گەیشتە هه‌شت وه‌زیر.