هونه‌رمه‌ند "سایمۆن " به‌چه‌قۆ بریندار ده‌كرێت

پۆلیسه‌كان ده‌ست به‌ جێ هێرشبه‌ره‌كه‌ ده‌ستگیر ده‌كه‌ن

 ئه‌كته‌ری ناوداری ولاتی چین (سایمۆن یام)هێرشی كرایه‌ سه‌ر، ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدا بوو كاتێك كه‌ له‌ ڤیستیڤاڵێكدا له‌ وڵاتی چین ئاماده‌بوو و هه‌ر له‌و شوێنه‌ له‌سه‌ر شانۆ یه‌كێكی بۆ ده‌رده‌كه‌وێت و به‌ چه‌قۆ هێرشی ده‌كاته‌ سه‌ر و چه‌ند جارێك برینداری ده‌كات.

 هه‌ربه‌م هۆیه‌وه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی سایمۆن بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌و ئێستا ته‌ندروستی باشه‌ وته‌نیا به‌ سووكی بریندار بووه‌، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند كه‌ ئێستا سایمۆن له‌ نه‌خۆشخانه‌ چاره‌سه‌ری ته‌ندروستی وه‌رده‌گرێت، پۆلیسه‌كان ده‌ست به‌ جێ هێرشبه‌ره‌كه‌ ده‌ستگیر ده‌كه‌ن و ڵێكۆڵینه‌وه‌ له‌م ڕووداوه‌ ده‌كه‌ن.

(سایمۆن)ی ته‌مه‌ن 64 ساڵ یه‌كێكه‌ له‌ ئه‌كته‌ره‌ هه‌ره‌ گه‌وره‌كانی جیهان كه‌ خاوه‌نی چه‌ندین فیلمی سینه‌مایی سه‌ركه‌وتووه‌ .

سه‌رچاوه‌ /گوڵان

كوردستان تیڤی/ كامران