ئێران و حزبوڵا پاڵپشتی له نیكۆلاس مادۆرۆ ده‌كه‌ن
22/7/2019 - 10:19
جۆن بوڵتون ڕاوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند: هه‌ریه‌ك له ئێران و حزبوڵای لوبنان پاڵپشتی و هاوكاری له سه‌رۆكی دیكتاتۆری ڤه‌نزوێلا نیكولاس مادۆرۆ ده‌كه‌ن كه هاووڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی به‌ده‌ست ئه‌شكه‌نجه و قه‌یرانی داراییه‌وه ده‌ناڵێنن.
بوڵتون له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه ئه‌م هه‌ڵسوكه‌وته‌ی ئێران بۆته هۆی ناسه‌قامگیری ئاسایشی ناوچه‌كه و پێویسته به‌رده‌وامبین له په‌كخستنی ده‌سه‌ڵاتی ئێران و مادۆرۆ كه بوونه‌ته هۆی ئاژاوه له جیهانی ڕۆژئاوادا.
ئه‌م لێدوانه‌ی بۆڵتون دوای چه‌ند كاتژمێرێك هات له تاوانباركردنی فڕۆكه‌یه‌كی ڤه‌نزوێلی له‌لایه‌ن سوپای ئه‌مریكاوه كه چاودێرییه‌كی دوژمنكارانه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی ئه‌مریكی ده‌كرد له بواری ئاسمانی نێوده‌وڵه‌تیدا.
- Log in to post comments