نێچیرڤان بارزانى: به‌رهه‌م و وشه‌ و شیعره‌ جوان و به‌پێزه‌كانى مامۆستا فه‌رید زامدار به‌ زیندوویى ده‌مێنێته‌وه‌

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سه‌ره‌خۆشى له‌ خانه‌واده‌ى فه‌رید زامدار ده‌كات


 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ په‌یامێكدا به‌بۆنه‌ى كۆچى دواییى مامۆستا فه‌رید زامدارى شاعیره‌وه‌، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى له‌ خانه‌واده‌ و كه‌سوكارى كرد، ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تى:

هه‌واڵى كۆچى دواییى شاعیرى دیارى كوردستان خوالێخۆشبوو مامۆستا فه‌رید زامدارم پێگه‌یشت. به‌م بۆنه‌ خه‌مناكه‌وه‌ پرسه‌ سه‌ره‌خۆشى له‌ خانه‌واده‌ و كه‌سوكار و دۆست و هاوڕێیان و له‌ شاعیر و نووسه‌ران و ئه‌ده‌بدۆستانى كوردستان ده‌كه‌م، هاوبه‌شى خه‌میانم. خواى مه‌زن گیانى خوالێخۆشبوو به‌ به‌هه‌شت شاد بكات و سه‌بوورى و دڵنه‌واییى هه‌مووان بداته‌وه‌.

یادى مامۆستا فه‌رید زامدار به‌ به‌رهه‌م و وشه‌ و شیعره‌ جوان و به‌پێزه‌كانى، بۆ هه‌میشه‌ له‌ دنیاى ئه‌ده‌بى كوردیدا به‌ زیندوویى ده‌مێنێته‌وه‌.

نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
22/7/2019