له‌ كۆتایی مانگی داهاتوو پرۆژه‌ی دروستكردنی شه‌قامی 100 مه‌تری سلێمانى ده‌كه‌وێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌

دوای ته‌واوبوونی ڕێكاره‌ ته‌كنیكی و كارگێڕییه‌كان ده‌ست به‌دروست كردنى شه‌قامه‌كه‌ ده‌كرێت


به‌رێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی سلێمانى له‌هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆیان له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك رایده‌گه‌یه‌نن ،  له‌كۆتایی مانگی داهاتوو  پرۆژه‌ى دروست كردنى شه‌قامی 100 مه‌تری سلێمانى ده‌چێته‌ بواری جێ به‌جێكردنه‌وه‌


ئازاد ره‌سوڵ، به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی ئه‌ندازیاریی پرۆژه‌ی شه‌قامی 100 مه‌تری سلێمانی ڕایده‌گه‌ێنێت ،دوای ته‌واوبوونی ڕێكاره‌ ته‌كنیكی و كارگێڕییه‌كان، راسته‌وخۆ ده‌ستده‌كرێت به‌ جێبه‌جێكردنی قۆناغی یه‌كه‌می پرۆژه‌ی شه‌قامی 100 مه‌تریه‌كه‌ی سلێمانی.


وتیشی ،  له‌ كۆتایی مانگی داهاتوو پرۆژه‌ی دروستكردنی شه‌قامی 100 مه‌تری ده‌كه‌وێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌و.

سه‌باره‌ت به‌گۆڕانكاری له‌دیزاینی پرۆژه‌كه‌ش، ئازاد ڕه‌سوڵ ده‌شڵێت ،  سه‌رجه‌م قۆناغه‌كانی پرۆژه‌كه‌ وه‌ك خۆی جێبه‌جێده‌كرێت و هیچ گۆڕانكاریه‌كیشی تێدا ناكرێت.


شوان عه‌زیز