سبەی پشکی موچەی فه‌رمانبه‌ران لە بەغدا ده‌گاته‌ هه‌رێم

ئەم مانگە كێشەیەكی تەكنیكی ھەبوو ئەویش چارەسەركراوە


پەرلەمانتارێكی عێراق ئاشكرای دەكات سبەی سێ شه‌ممه‌ حكوومەتی عێراق پشكی مانگانەی ھەرێمی كوردستان ڕەوانەی ھەولێر دەكات و ھیچ كێشەیەك لە ناردنی رووینەداوە.

ئەحمەد سەفاڕ، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نۆێنەرانی عێراق بە كوردستان 24ی راگەیاند: ھیچ گرفتێك لە ناردنی پشكی ھەرێمی كوردستان نییە و تەنھا ئەم مانگە كێشەیەكی تەكنیكی ھەبوو ئەویش چارەسەركراوە و لەم دوو رۆژەدا پارەكە ڕەوانی هه‌رێمی كوردستان دەكرێت.

سەفاڕ گوتیشی: ئەو پارەیەی وەك پشكی مانگانە بۆ ھەرێمی كوردستان دیاركراوە تا كۆتایی ساڵ بێ كێشە دەنێردرێت و ھیچ كێشەیەك بۆ دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی كوردستان دروست نابێت.