سەربازانی ئەمەریكا لە ئەنبار كشانەوە

چەكدارانی داعش هەرەشە دەكەن

كەریم هیلال كەربوولی ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای ئەنبار رایگەیاند كە هێزەكانی ئەمەریكا بە پەلە و بەشێوەیەكی چاوەڕواننەكراو لە ناوچەیەكی ئەنبار كشانەوە و هاوكات فەوجێكی فەرماندەیی پۆلیسی ئەنبار پاشەكشەیان كردووە.

ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی پارێزگای ئەنبار لە لێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامەی  شەرقولئەوسەت روونیكردەوە كە هێزێكی ئەمەریكا و پۆلیس كە ئەركیان پاراستنی ناوچەی قائیم و روتبە بووە، بە پەلە و بەشێوەیەكی چاوەڕوان نەكراو پاشەكشەیان كردووە وتا ئێستا كەس هۆكاری كشانەوەی بە پەلەی ئەو هێزە نازانێت .

راشیگەیاند كە مەترسی هەیە ئەو هەنگاوانە رووحی مەعنەوی چەكداران و پاشماوەكانی داعش بەرز بكاتەوە و كێشە بۆ ناوچەكە دروست بكەنەوە، بۆیە داواكارین بەغدا دۆخەكە لەبەرچاو بگرێ و هەنگاوی بە پەلە بگرێتەبەر.

 

كەربوولی روونیشیكردەوە كە  دوای كشانەوەی هێزەكانی ئەمەریكا، چەكدارانی داعش لە ڕوتبە بڵاوكراوەیان بە نێو خەڵك بڵاو كردۆتەوە و هەرەشەی كوشتنیان لێ دەكەن ئەگەر هاوكاریان نەكەن .

 

سوهێل تاهیر ... كوردستان تیڤی