چوارده‌مین پیشانگای تایبه‌تی فۆتۆگرافی هونه‌رمه‌ند فارس سه‌عدی كراییه‌وه‌

له‌ ژێر ناوی( سه‌مای ره‌نگ و شێوه‌ )

   له‌ شاری هه‌ولێر چوارده‌مین پیشانگای  تایبه‌تی فۆتۆگرافی هونه‌رمه‌ند "فارس سه‌عدی "  له‌ ژێر ناوی( سه‌مای ره‌نگ و شێوه‌ )كراییه‌وه‌ .

پیشانگایه‌كه‌ له‌لایه‌ن  به‌رێوه‌به‌ری گشتی رۆشنبیری و هونه‌ری هه‌ولێر به‌ ئاماده‌بوونی جیگری به‌ریوه‌به‌ری گشتی و ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ رۆشنبیران و ئه‌دیب و هه‌وادارانی فۆتۆگراف و هونه‌رمه‌ندانی فۆتۆگرافی  كراییه‌وه‌.

سه‌ره‌تا ده‌قیقه‌یه‌ك وه‌ستان بی ده‌نگی بۆگیانی شاعیری ناوداری كورد " فه‌رید زامدار"و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی رێگای خه‌باتی كوردو كوردستان ده‌ستی پێكرد ، ئینجا گه‌شت به‌نێو دونیای تابلۆكان كرا كه‌ به‌ری ره‌نجی زیاتر له‌ 15 تا 20 ساڵی له‌مه‌وبه‌ری هونه‌رمه‌ند فارس سه‌عدی بوون.

كوردستان تیڤی/ كامران 

ktv

ktv