منداڵه دۆزراوه‌كه‌ی سۆران درا به خێزانێك
21/7/2019 - 09:45
هه‌فته‌ی رابردوو له ناحیه‌ی دیانای سه‌ر به‌قه‌زای سۆران، منداڵێكی یه‌ك هه‌فته‌ی له یه‌كێك له گهڕهكانی ناحیه‌كه دۆزرایه‌وه دوای مانه‌وه‌ی له نه‌خۆشخانه، به رێگه‌ی یاساوه درا به‌دایك و باوكێك.
رێزان محه‌مه‌د باڵه‌ك، به‌رپرسی راگه‌یاندنی نه‌خۆشخانه‌ی له‌دایكبوونی ئافره‌تانی سۆران، به زاری كرمانجی راگه‌یاند : ئه‌و منداڵه دۆزراوه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو گه‌یێنرایه نه‌خۆشخانه‌كه‌مان دوای پشكنین و چاودێری دیاربوو منداڵه‌كه هیچ كێشه‌یه‌كی ته‌ندروستی نه‌بوو له به‌شی چاودێری دایكان و منداڵان له ژێر چاودێری دابوو.
رێزان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد" چه‌ند كه‌سێك داوای ئه‌و منداڵهیانكردبوو له رێگه‌ی دادگاوه، بۆیه ئه‌و منداڵه رۆژی پێنج شه‌مه درا به دوو هاوسه‌ر كه هیچ منداڵێكیان نه‌بوو.
سه‌رچاوه/ زاری كرمانجی
كوردستان تیڤی/ كامران
- Log in to post comments