سەبارەت بە یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان ڕوونکردنەوە دەدرێت
20/7/2019 - 17:44
وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی ھەرێم، لەبارەی یەكەم رۆژی جەژنی قوربانەوە ئاماژە بەوە دەكات، 10 رۆژ پێش جەژن وڵاتی سعودیە یەكەم رۆژی جەژنی قوربان رادەگەیەنێت.
نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگەیاند: 10 رۆژ پێش جەژن وڵاتی سعودیە یەكەم رۆژی جەژنی قوربان رادەگەیەنێت، دیاری دەكات كە ئه‌و رۆژه ده‌كه‌وێته چه‌ندى مانگى زاینى.
ئاماژە بەوەشکراوە، بۆیه ئه‌وه‌ی ئێستا باس ده‌كرێت كه رێكه‌وتی 11 ی 8 ی 2019 یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنه، هیچ بنه‌مایه‌كی نییه، چونكه هێشتا دیارینه‌كراوه.
- Log in to post comments