دژه‌ تیرۆرى كوردستان: ئەنجامدەرانی هێرشی سەر رێستۆرانتەکەی هەولێر دەستگیر کران

دژه‌ تیرۆر: زۆر سوپاسى هاوكارى بێ پایانى هاووڵاتیان ده‌كه‌ین و ورده‌كارى زیاتر دواتر بڵاوده‌كرێته‌وه‌

 له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك بۆ ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى نێردراوه‌  دژه‌ تیرۆری كوردستان رایده‌گه‌ێنێت ، ئاگادارى هاووڵاتیان ده‌كه‌ینه‌وه‌، تاوانبار مه‌زلوم داغ كه‌ دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر وێنه‌ى وه‌ك داواكراو له‌ په‌یجى دژه‌ تیرۆرى كوردستان بڵاوكرایه‌وه‌، له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاسایشى هه‌ولێر و دژه‌ تیرۆرى كوردستان ده‌ستگیر كرا.


دژه‌ تیرۆری كوردستان ده‌شڵێت ، زۆر سوپاسى هاوكارى بێ پایانى هاووڵاتیان ده‌كه‌ین و ورده‌كارى زیاتر دواتر بڵاوده‌كرێته‌وه‌.

لە ئەنجامی کردەوە تیرۆرستییەکەی رۆژی چوارشەممەی رابردوو 17 ى 7 ى 2019 ، بۆ سەر رێستۆرانتی هۆکاباز 3 کەس گیانیان لەدەستدا 

کە یەکێک له‌وانه‌ى گیانیان له‌ده‌ستدا دیبلۆماتکارێکی تورکی بوو ، 2 هاوڵاتیه‌كه‌ى دیكه‌ هاوڵاتى هه‌رێمی كوردستان بوون