زەریف: هیچ دوژمنایەتییەكیان لەگەڵ گەلی ئەمریكا نییە

ئه‌مریكا له‌ دووری 6 ھه‌زار میله‌وه‌ ھاتووه‌ بۆ دروستكردنی ناكۆكی


وەزیری دەرەوەی ئێران رایگه‌یاند: كە هیچ دوژمنایەتییەكیان لەگەڵ گەلی ئەمریكا نییەو تەنها شتێك كە لە ئەمریكامان دەوێت ئەوەیە كە هیچ كەسێك دەست لەكاروباری ناوخۆی ئێران وەرنەدات.

محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تویتەر نووسیویەتی كە گەلی ئێران و گەلی ئەمریكا هیچ دوژمنایەتییەكیان نییە، بەڵكوو ئەوەی كە گەلی ئێران خوازیاریەتی ئەوەیە كە هیچ كەسێك دەست لەكاروباری ناوخۆی ئێران وەرنەدات.

محه‌ممه‌د جواد زه‌ریف ئاماژەی بەوەداوە، ھه‌وڵه‌كانی ئه‌مریكا بۆ فشارخستنه‌ سه‌ر ئێران  له‌كه‌نداو ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ ئێران پابه‌ندبوونی به‌ رێككه‌وتنه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ كه‌مكردووه‌ته‌وه‌.

زه‌ریف نوسیوویه‌تیشی ئه‌مریكا له‌ دووری 6 ھه‌زار میله‌وه‌ ھاتووه‌ بۆ دروستكردنی ناكۆكی و ئاژاوه‌نانه‌وه‌ له‌نێوان وڵاتانی كه‌نداو و ده‌ستوه‌ردان له‌ كاروباری ناوچه‌كه‌، ئه‌مه‌ش نایاسایی و پێشێلكردنی رێسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌.