ئه‌فغانستان.. ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌به‌رده‌م زانكۆی كابول لانیكه‌م 41 كوژراو و برینداری لێكه‌وته‌وه‌

بڕیار بوو ئه‌مڕۆ هه‌ینی تاقیكردنه‌وه‌ی پزیشكی و دادوه‌ری بۆ قوتابیانی‌ زانكۆكه‌ به‌ڕێوه‌بچێت

له‌ ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ به‌رده‌م زانكۆی كابول، لانیكه‌م 41 كه‌س كوژران و برینداربوون. 

وه‌حیدوڵڵا مایار گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئه‌فغانستان له‌ تویتێكدا ژماره‌ی قوربانییه‌كانی به‌ 8 كوژراو و 33 بریندار بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ تا ئێستا گه‌یه‌ندراونه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌. 

لای خۆشیه‌وه‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌فغانستان ئاشكرای كرد: بڕیار بوو ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌ زانكۆ كابول، تاقیكردنه‌وه‌ی پزیشكی و دادوه‌ری بۆ قوتابیانی‌ زانكۆكه‌ به‌ڕێوه‌بچێت، به‌ڵام تێكده‌ران به‌ كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌ بۆشایی ئه‌منی ،‌ ئۆتۆمبێلێكیان به‌ مینی لكێندراو ره‌وانه‌ كردووه‌ و له‌به‌ر ده‌رگای زانكۆ ته‌قاندوویانه‌ته‌وه‌‌ كه‌ به‌ هۆیه‌وه‌ 41 كه‌س كوژران و برینداربوون. 

تا ئێستاش هیچ كه‌س یان هیچ گروپ و لایه‌نێك به‌رپرسیاریه‌تی ئه‌م ته‌قینه‌وه‌ی نه‌گرتۆته‌ ئه‌ستۆ.