كتێبخانه‌ی سیده‌كان رێز له‌ نووسه‌ر و شاعيرێك ده‌گرێت

یه‌كێك له‌ به‌رهه‌مه‌ شیعرییه‌كه‌یی به‌ناونیشانی " هاوسه‌فه‌ر " به‌سه‌ر ئاماده‌بووانی دابه‌ش كرا

كتێبخانه‌ی گشتی سیده‌كان له‌ رێوڕه‌سمێكدا رێز له‌ نوسه‌ر و شاعێر ناز فه‌له‌كه‌دین ده‌گرێت .

محه‌مه‌د عوسمان به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كتێبخانه‌ی سیده‌كان به‌ زاری كرمانجی راگه‌یاند : به‌مه‌به‌ستی رێزگرتن له‌ به‌رهه‌مه‌ شعریه‌ییه‌كه‌كانی نوسه‌ر و شاعێری دیاری كوردستان، رۆژی 18-7-2019 به‌ ئاماده‌بوونی به‌رپرسانی حكومی و حزبی و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و كچان و كوڕانی سنووره‌كه‌مان له‌ۆمه‌ڕاسیمێكدا رێز له‌ خاتوو " ناز فه‌له‌كه‌دیین كاكه‌یی " به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كتێبخانه‌ گشتییه‌كانی هه‌ولێر گیرا .

زیاتر گووتی : یه‌كێك له‌ به‌رهه‌مه‌ شیعرییه‌كه‌یی به‌ناونیشانی " هاوسه‌فه‌ر " به‌سه‌ر ئاماده‌بووانی دابه‌ش كرا.

سه‌رچاوه‌/ زاری كرمانجی

كوردستان تیڤی/ كامران