روسیا هێزێكى پیاده‌ى ڕه‌وانه‌ى سوریا كردووه‌ بۆ هاوكارى هێزه‌كانى له‌ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ى ئیدلیب

له‌ زارى سه‌ركرده‌كانى ئۆپۆزسیۆنى سوریاوه‌ بڵاوكراوەتەوە

به‌پێى هه‌واڵێكى رۆیته‌رز، كه‌ له‌ زارى سه‌ركرده‌كانى ئۆپۆزسیۆنى سوریاوه‌ بڵاوى كرده‌وه‌ رایده‌گه‌یه‌نێت: له‌رۆژانى رابردوو روسیا هێزێكى پیاده‌ى تایبه‌تى ڕه‌وانه‌ى سوریا كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ى له‌شه‌ڕى كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ى ناوچه‌كانى باكورى خۆرئاواى سوریادا هاوكارى سوپاى سوریا بكات كه‌ ماوه‌ى دوو مانگه‌ له‌ هه‌وڵى گرتنه‌وه‌ى دوایین ناوچه‌یه‌ى ژێر ده‌ستى ئۆپۆزسیۆندا شكست ده‌هێنێت. 

ناجى مسته‌فا وته‌بێژى به‌ره‌ى نیشتیمانى بۆ رزگارى سوریا كه‌ له‌لایه‌ن توركیاوه‌ پاڵپشتى ده‌كرێت رایگه‌یاند: هێزه‌كانى روسیا له‌ ئێستادا هاوشانى سوپاى سوریا ده‌كات له‌ به‌رزاییه‌كانى حومه‌یمات له‌ باكورى حه‌ما دواى ئه‌وه‌ى كه‌وته‌ ژێر ده‌ستى چه‌كدارانى ئۆپۆزیسیۆن و حكومه‌تى سوریا چه‌ند جارێك هه‌وڵى گرتنه‌وه‌یان داوه‌ و شكستیان به‌ده‌ست هێناوه‌ و له‌هه‌ر شوێنێك هێزه‌كانى سوریا شكست بهێنێت هێزه‌كانى روسیا راسته‌وخۆ ده‌ستێوه‌ردان ده‌كه‌ن. 

ناجى موسته‌فا هه‌روه‌ها گوتى: كاتێك هێزه‌كانى به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكى سوریا شكستیان هێنا له‌ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ى ئه‌و ناوچانه‌ روسیا راسته‌وخۆ ده‌ستێوه‌ردانى كرد زیاتر له‌ 200 هێرشى ئاسمانى له‌ ناوچه‌كه‌ ئه‌نجامدا.

ئه‌و هێرشانه‌ى كه‌ روسیا ڕابه‌رایه‌تى ده‌كات نه‌ك ته‌نها به‌ ده‌یان گوند و شارۆچكه‌ى وێران كردووه‌ به‌ڵكو به‌گوێره‌ى راپۆرته‌كانى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بێت 300 هه‌زار سڤیلى ناچار كردووه‌ هه‌ڵبێن بۆ ناوچه‌كانى نزیك سنوورى توركیا. 


ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز