ڕووداوێكی هاتوچۆ له‌نێوان 6 ئۆتۆمبێل ڕوویدا

به‌یانى ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه‌


به‌رێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆی سلێمانى بڵاوی كرده‌وه‌ ، كه‌به‌یانى ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه‌ 18 ى 7 ى 2019 ،  له‌هه‌ورازه‌كه‌ی‌ هوانه‌ له‌سه‌ر ڕێگه‌ی‌ (عه‌ربه‌ت ـ تانجه‌رۆ)  6  ئۆتۆمبێل پێكیاندادا


به‌رێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی سلێمانى بڵاویشى كرده‌وه‌ كه‌  له‌و ڕوداوه‌دا هیچ زیانی‌ گیانی‌ نییه‌، ته‌نها زیانی‌ ماددی‌ هه‌یه‌

 هاتووچۆی سلێمانى هۆكاری سه‌ره‌كى ڕووداوه‌كه‌ى گه‌ڕانده‌وه‌ بۆ نه‌پاراستنى ماوه‌ى سه‌لامه‌تى نێوان ئۆتۆمبێله‌كان

1

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز