شوێنی چه‌كه‌ ئه‌تۆمییه‌كانی ئه‌مریكا ئاشكرا كران

له‌لایه‌ن نوێنه‌ری كه‌ندا

رۆژنامه‌ی واشنت پۆستی ئه‌مریكی رایگه‌یاندووه‌ كه‌ رێكخراوی هاوپه‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی ناسراو به‌ (ناتۆ ) به‌ رێكه‌وت راپۆرتێكی له‌سه‌ر شوێنی چه‌كه‌ ئه‌تۆمییه‌كانی ئه‌مریكا بڵاوكردۆته‌وه‌و كه‌ له‌لایه‌ن نوێنه‌ری كه‌ندا له‌ لێژنه‌ی به‌رگری و ئاسایش له‌ كۆمه‌ڵه‌ی په‌رله‌مانی سه‌ر به‌ناتۆ ئاشكرا كراوه‌و و باس له‌ بوونی 150 پارچه‌ چه‌كی ئه‌تۆمی له‌ ئه‌وروپا ده‌كات و پاشان راپۆرته‌كه‌ كێشێنراوه‌ته‌وه‌.

هه‌ر له‌ راپۆرته‌كه‌دا كه‌ رۆژی سێشه‌ممه‌ له‌لایه‌ن رۆژنامه‌ی دی مۆرگین- به‌لجیكی بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌مه‌ش كردووه‌ كه‌ بۆمبه‌ ئه‌تۆمییه‌كان له‌شه‌ش بنكه‌ی ئه‌مریكی و ئه‌وروپی له‌ به‌لجیكا و ئه‌ڵمانیاو ئیتاڵیا و هۆڵه‌ندا و توركیا بوونیان هه‌یه‌.

له‌مباره‌یه‌وه‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی ناتۆ كه‌ داوای كردووه‌ ناوه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كرێت رایگه‌یاندووه‌، ئه‌م راپۆرته‌ به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی فه‌رمی نییه‌ و ئێمه‌ لێدوان له‌سه‌ر وورده‌كاری هێزی ئه‌تۆمی تانۆ ناده‌ین.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

سه‌رچاوه‌ / سپۆتنیك