رۆژنامه‌یه‌كی بریتانی: كاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌ كۆتایی به‌ ئه‌ندامێتی توركیا له‌ ناتۆ بهێندرێت

یاری به‌ هه‌ڵوێسته‌كان ده‌كات

رۆژنامه‌ی ده‌یلی ته‌لگراف – ی بریتانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ راپۆرتێكی بڵاوكردۆته‌وه‌و نووسویه‌تی: كاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌ كۆتایی به‌ ئه‌ندامێتی توركیا له‌ رێكخراوی هاوپه‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی (ناتۆ ) بهێندرێت.

له‌ راپۆرته‌كه‌دا هاتووه‌: له‌ماوه‌ی شانزه‌ ساڵی رابردوو له‌و كاته‌وه‌ی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، ده‌سه‌ڵاتی توركیای گرتۆته‌ ده‌ست، ده‌ركه‌وتووه‌ له‌كاتی مامه‌ڵه‌كردنی له‌گه‌ڵ رۆژئاوا یاری به‌ هه‌ڵوێسته‌كان ده‌كات.

نووسه‌ری راپۆرته‌كه‌ ده‌شڵێت: له‌كاتێكدا كاره‌ له‌پێشینه‌كانی ئه‌وروپا رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی گرووپه‌ ئیسلامییه‌ توندڕه‌وه‌كانه‌ وه‌ك قاعیده‌و رێكخراوی داعش، به‌ڵام ئه‌ردۆغان به‌رده‌وام بووه‌ له‌ پشتگیریكردنی گرووپه‌ ئیسلامییه‌كان، وه‌ك ئیخوان موسلمین.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی /رزگار