هونه‌رمه‌ندی  ته‌مووره‌ ژه‌ن و مه‌قام زانی كرماشانی "تاهێر یار وه‌یسی"  كۆچی دوایی كرد

له‌ ته‌مه‌نی 10 ساڵییه‌وه‌ ژه‌نینی ته‌مووره‌ی ده‌ستپێكردوه‌

هونه‌رمه‌ند "تاهێر یار وه‌یسی" ، مامۆستای مه‌زنی ته‌مووره‌ ژه‌ن و مه‌قام زانی خه‌ڵكی كرماشان كۆچی دوایی كرد.

مامۆستا تاهێر یار وه‌یسی  ، دوێنێ سێ شه‌مه‌ 16ی ته‌مووز 2019 له‌ ته‌مه‌نی 89 ساڵیدا له‌ نه‌خۆشخانه‌ی بێستوونی كرماشان ماڵئاوایی له‌ ژیان كرد.

كۆچكردوو هه‌ر له‌ ته‌مه‌نی 10 ساڵییه‌وه‌ ژه‌نینی ته‌مووره‌ی ده‌ستپێكرد و له‌ هه‌مان ته‌مه‌نی منداڵی لای مامۆستا چه‌نگیز فه‌رمانی فێری مه‌قامه‌كانی ته‌مووره‌ بوو.

 شایانی باسه‌  هونه‌رمه‌ند مامۆستا یاروه‌یسی له‌ شاری گاواره‌ی سه‌ر به‌ داڵاهۆی كرماشان له‌ دایك بوو.

سه‌رچاوه‌/ جام كوردی

كوردستان تیڤی/ كامران 

ktv