ئەمریکا ئیدانەی هێرشەكەی هەولێر ده‌كات

پشتگیری لە پاراستنی ئاسایشی دیپلۆماتکارانی بیانی لە عێراق دەکەین

باڵیۆزخانەی ئەمریكا لەبەغدا رایگەیاند: ئیدانەی هێرشە قێزەونەكەی سەر كارمەندانی باڵیۆزخانەی توركیا لەهەولێر دەكەین.

لە راگەیێندراوێکدا، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق رایگەیاندووە، ویلایەتە یەکگرتووەکان ئیدانەی هێرشە قێزەونەکەی سەر ئەندامانی کۆنسوڵخانەی تورکیا دەکات، سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆمان ئاراستە دەکەین و پشتگیری لە پاراستنی ئاسایشی دیپلۆماتکارانی بیانی لە عێراق دەکەین.  

هەروەها هیوای سەلامەتی بۆ دیبلۆماتكاران خواستووە لەعێراق.

نێردەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئیدانەی ئەو ھێرشە قێزەونە دەکات کە کراوەتە سەر ئەندامانی کونسوڵخانەی تورکیا لە ھەولێر.

ئێمە ھاوخەمی خۆمان بۆ نێردەی تورکیا دەنێرین و ھەروەھا ھاوسۆزی خۆمان دەردەبڕین بۆ بەرگری کردن و پاراستنی دپلۆماتە بیانیەکان و نێردە دپلۆماسیەکان لە عێراق.