ئاسایشی هه‌ولێر له‌ باره‌ی رووداوی ته‌قه‌كردنه‌كه‌ی چێشتخانه‌یه‌كی هه‌ولێر راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌

ئێمە لە کاتێکدا ئەم رووداوە بە تووندترین شێوە شەرمەزار دەکەین و هاوخەمی خۆشمان لەگەڵ کەسوکاری قوربانییەکان دەردەبڕین
ئاسایشی هه‌ولێر راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی روودانی ته‌قه‌كردنه‌كه‌ی چێشتخانه‌یه‌كی شاری هه‌ولێر بڵاوكرده‌وه‌ و دڵنیای ده‌داته‌ هه‌موولایه‌ك و ده‌ستی به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ كردووه‌ 

 

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌

ئەمڕۆ لە رێستورانتێکی شاری هەولێر رووداوێکی تەقە کردن روویدا کە بەداخەوە بووە هۆی گیان لە دەستدانی کارمەندێکی کونسوڵخانەی تورکیا و هاووڵاتیەک و برینداربوونی یەکێکی دیکە.

ئێمە لە کاتێکدا ئەم رووداوە بە تووندترین شێوە شەرمەزار دەکەین و هاوخەمی خۆشمان لەگەڵ کەسوکاری قوربانییەکان دەردەبڕین. لەهەمانکاتدا هاووڵاتیانی هەولێر و بە تایبەتیش دیپلوماتکاران دڵنیا دەکەینەوە، کە رێگە نادەین دۆخی ئارام و ئاسایشی هەرێمی کوردستان تێک بدرێت. لێکۆڵینەوەش لە رووداوەکە دەستیپێکردووە و تاوانبارانیش بە سزای خۆیان دەگەن. 

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر

17/7/2019