ڤون دێر لاین وه‌ك سه‌رۆكی كۆمسیۆنی ئه‌وروپا ده‌ستبه‌كاربوو

ده‌ستی له‌ پۆستی وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا كێشاوه‌

ئۆرسۆلا ڤون دێر لاین وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا دوای ئه‌وه‌ی ده‌ستی له‌ پۆسته‌كه‌ی كێشاوه‌ ئه‌مڕۆ له‌ پۆستی سه‌رۆكی كۆمسیۆنی ئه‌وروپا ده‌ستبه‌كاربوو. 

ئه‌مڕۆ ئۆرسۆلا ڤون دێر لاین گه‌یشته‌ په‌رله‌مانی یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست به‌كار بكات له‌ پۆسته‌كه‌ی وه‌كو سه‌رۆكی كۆمسیۆنی یه‌كێتی ئه‌وروپا.

هه‌روه‌ها ڤون دێر لاین له په‌رله‌مانی یه‌كێنی ئه‌وروپا لێدوانێكی پێشكه‌ش كرد و ڕایگه‌یاند: له‌ ماوه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و پۆسته‌م كار بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و هۆكارانه‌ ده‌كه‌م كه‌ ده‌بنه‌ هۆی كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر كه‌ش و هه‌وا و چه‌ند پرسێكی په‌یوه‌ست به‌ یه‌كێتیه‌كه‌. 

هاوكات ڤون دێر لاین چه‌ند پاكێجێكی گۆڕانكاری له‌ پۆسته‌كانی یه‌كێتی ئه‌وروپا ڕاگه‌یاند.