كۆشكی سپی مارك ئه‌سپه‌ری وه‌ك وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا دیاریكرد

لە مانگی ڕابردووەوە بە وەکالەت لەو پۆستەدا ده‌ست به‌كارببوو

کۆشکی سپی ئه‌مه‌ریكا بە فەرمی مارک ئەسپەری وەکو کاندید بۆ پۆستی وەزیری بەرگری وڵاته‌كه‌ی دیاری کرد کە لە مانگی ڕابردووەوە بە وەکالەت لەو پۆستەدا ده‌ست به‌كاربووه‌.

لە مانگی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی ڕابردووەوە دوای دەست لەکارکێشانەوەی جێمس ماتیس هیچ کەسێک بۆ وەزیری بەرگری ئەمەریکا دیاری نەکرابوو کە ئەمەش درێژترین ماوەیە لە مێژووی وه‌زاره‌ته‌كه‌‌. 

هه‌روه‌ها پێنتاگۆن لە بەیاننامەیەکدا بڵاویكرده‌وه‌ ڕۆژی دووشەممە ئەسپەر وەکو وەزیری بەرگری ئەمەریکا بە وەکالەت دەستی لەکارەکەی کێشایەوە، تاوەکو ئەسپەر ده‌ست به‌كارده‌بێت بۆ پۆستی وەزیری بەرگری ئەمەریکا، وەزیری هێزی دەریایی ڕیچارد سپێنسەر بە وەکالەت لەو پۆستەدا کار دەکات .