ته‌لارێكى نیشته‌جێ له‌ هیندستان ڕووخا و به‌ ده‌یان كه‌س له‌ژێر خاشاكى ته‌لاره‌كه‌ ماونه‌ته‌وه‌

باڵه‌خانه‌كانى ديكه‌ى ته‌نیشت ته‌لاره‌ رووخاوه‌كه‌ له‌ دوخێكى زۆر مه‌ترسیداردان

به‌پێى هه‌واڵێكى ڕۆیته‌رز ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 16ى ته‌مموزى 2019، ته‌لارێكى چوار نهۆمى نیشته‌جێ له‌ شارى مۆمباى پایته‌ختى بازرگانى هیندستان ڕووخا و به‌ ده‌یان كه‌س له‌ ژێر خاشاكى ته‌لاره‌كه‌ ماونه‌ته‌وه‌. 

تیمى ئاگر كوژێنه‌وه‌ى شارى مۆمبای گه‌یشتوونه‌ته‌ شوینى رووداوه‌كه‌ و پشكنین بۆ ڕزگاركردنى هاووڵاتیان ده‌كه‌ن كه‌ له‌ژێر خۆل و خاشاكى ته‌لاره‌كه‌ ماوه‌نه‌ته‌وه‌، 

راهنگداله‌ به‌رپرسى گشتى ئاگر كوژێنه‌وه‌ى مۆمباى رایگه‌یاند: له‌ ئاكامى دارووخانى ته‌لاره‌ چوار نهۆمیه‌كه‌ 40 هاووڵاتى له‌ژێر خۆل خاشاكى ته‌لاره‌كه‌ ماونه‌ته‌وه‌ و هه‌روه‌ها باڵه‌خانه‌كانى ديكه‌ى ته‌نیشت ته‌لاره‌ رووخاوه‌كه‌ له‌ دوخێكى زۆر مه‌ترسیداردان و هه‌وڵى چۆڵكردنى ده‌درێت.

 
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز