وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر: كارمه‌ندێكمان له‌ به‌شی رێكاری سه‌ربازی كۆتایی به‌ژیانی خۆی ھێنا

قه‌رزاری ئه‌وه‌نده‌ ناھێنێ ژیانی خۆتی له‌سه‌ر دانێی

هۆگر عه‌زیز، وته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆیدا له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی: به‌داخه‌وه‌ كارمه‌ندمان( ره‌مه‌زان محه‌مه‌د) له‌ به‌شی رێكاری سه‌ربازی كۆتایی به‌ژیانی خۆی ھێنا .

هه‌روه‌ها وته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر  ده‌ڵێت: برام قه‌رزاری ئه‌وه‌نده‌ ناھێنێ ژیانی خۆتی له‌سه‌ر دانێی، ھه‌موو كێشه‌یه‌ك له‌ژیان چاره‌سه‌ری ھه‌یه‌ .

داڕشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ/ رزگار