كه‌شناسی هه‌رێم راگه‌یاندراوێكی له‌سه‌ر رووداوه‌كه‌ى ئەمشەوی سه‌ر ئاسمانى هه‌رێمی كوردستان بڵاوكرده‌وه‌

مانگ گیرانی نیمچەیی (Partial Lunar Elipse) لە ئاسمانی هەرێمی كوردستاندا روودەدات

 كه‌شناسی هه‌رێم  راگه‌یاندراوێكی له‌سه‌ر رووداوه‌كه‌ى ئەمشەوی سه‌ر ئاسمانى هه‌رێمی كوردستان بڵاوكرده‌وه‌

 مانگ گیرانی نیمچەیی (Partial Lunar Elipse) لە ئاسمانی هەرێمی كوردستاندا روودەدات


له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ بە پشت بەستن بە پێولنە فەلەكییەكان، ئەمڕۆ سێشەممە، 2019.7.16 مانگ گیرانێكی نیمچەیی (Partial Lunar Eclipse) لە ئاسمانی هەرێمی كوردستاندا دەبینرێ. د

به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ ده‌شڵێت ، جگە لە هەرێمی كوردستان، ئەم مانگ گیرانە لە هەریەكە لە ولاتانی ئەوروپاو ئەفریقاو ئاسیای ناوەڕاست و زەریای هیندی) یشدا دەبینرێ.
سەبارەت بە كات و قۆناغەكانی ئەم مانگ گیرانە نیمچەییە، ئەوا بەم شێوەیەی خوارەوە لە هەرێمی كوردستاندا دەبینرێت: 
رۆژی سێشەممە 2019.7.16- كاتژمێر 9:43 ی شەو بە كاتی (هەولێر)، مانگ گیران دەستپێدەكات و ئەوكاتە مانگ دەچێتە ناوچەی نیمچە سێبەری زەوی (Penumbra) كە ئەستەمە بە چاوی ئاسایی هەستی پێ بكرێت، بەڵام لە رێگەی وێنەگرتنی فەلەكی دەردەكەوێت.
- كاتژمێر 11:01 ی شەو، مانگ گیرانی نیمچەیی دەست پێدەكات و مانگ دەچێتە نێو ناوچەی سێبەری تاریكی زەوی (Umbra) و ئەوكاتە بەچاوی ئاسایی هەستی پێدەكرێت.
- رۆژی چوارشەمە 2019.7.17 كاتژمێر 12:30 ی شەو، مانگ گیرانی نیمچەیی دەگات بە بەرزترین ئاست و نزیكەی %74 ی دیسكی رووناكی مانگ تاریك دەبێت.
- كاتژمێر 1:59 ی بەیانی كۆتایی قۆناغی مانگ گیرانی نیمچەیی كە ماوەكەی بە تەواوی 2 كاتژمێرو 58 خولەك دەخایەنێت.
-كاتژمێر 3:17 بەیانی كۆتایی قۆناغی مانگ گیرانی نیمچەسێبەر و كۆتایی مانگ گیران بە تەواوی .
 راشیده‌گه‌یه‌نن ،  كاتی گشتیی دیاردەی مانگ گیران بە هەرسی قۆناغ 5 كاتژمێر و 33 خولەك و 16 چركە دەخایەنێت و وەكو پێشتر ئاماژەم پێدا، قۆناغی مانگ گیرانی نیمچەسێبەر بە چاوی ئاسایی هەستی پێناكرێت و دووریی نێوان مانگ و زەوی لە ئەمشەودا دەگاتە 398 هەزارو 571 كیلۆمەتر.

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز