به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوار لاوی كورد له‌ سێداره‌ دران

له‌ به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندیی شاری ئورمیه‌

به‌پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو به‌ ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 3 شه‌ممى، حوكمی سێداره‌ی چوار هاووڵاتیی كورد له‌ به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندیی شاری ئورمیه‌ جێبه‌جێ كرا.

ناسنامه‌ی ئه‌و چوار كه‌سه‌ی كه‌ كه‌ بۆ هه‌نگاو ڕوون بووه‌ته‌وه‌ به‌ شێوه‌ی خواره‌وه‌یه‌..

  1. هێمن به‌ناوه‌ند خه‌ڵكی پیراشار
  2. مه‌حموود خالیدی
  3. جه‌عفه‌ر محه‌مه‌دی
  4. محه‌مه‌د عارف نه‌جه‌فیان

شایه‌نی باسه‌ ئه‌و چوار هاووڵاتییه‌ به‌ تۆمه‌تی كوشتنی ئه‌نقه‌ست پێشتر ده‌ستبه‌سه‌ر و له‌لایه‌ن ده‌زگای داودوه‌ریی حكوومه‌تی ئێرانه‌وه‌ حوكمی به‌ندكرانیان به‌ سه‌ردا سه‌پاوه‌ و به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆش له‌ سێداره‌ دران.