محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف: نه‌وتی خۆمان ده‌فرۆشین به‌ڵام هه‌رگیز شه‌ڕه‌فی خۆمان نافرۆشین

له‌ میانه‌ی دیدارێكدا له‌گه‌ڵ پێشكه‌كاری به‌رنامه‌ی هارد تاك

محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران كه‌ بۆ به‌شداریكردن له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئابووری كۆمه‌ڵایه‌تی سه‌ر به‌نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ نیوریۆك- ه‌ ، له‌ میانه‌ی دیدارێكدا له‌گه‌ڵ پێشكه‌كاری به‌رنامه‌ی هارد تاك رایگه‌یاند: ئێمه‌ له‌ كۆتاییدا نه‌وتی خۆمان هه‌ر ده‌فرۆشین، به‌ڵام هه‌رگیز شه‌ڕه‌فی خۆمان نافرۆشین.

وابڕیاره‌ محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ی نیویۆرك ،بۆ به‌شداریكردن له‌ كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ئه‌ندام له‌ بزووتنه‌وه‌ی بێلایه‌ن سه‌ردانی ڤه‌نزوێلا بكات.

 

وه‌رگێڕان داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

سه‌رچاوه‌ /به‌غداد ئه‌لیۆم