به‌وێنه‌وه‌.. دوای چه‌ند نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی 50 كاتژمێری دووانه‌یه‌ك لێك جیاكرانه‌وه‌

دووانه‌یه‌كی كچ به‌ناوه‌كانی سه‌فا و مه‌روه‌

پزیشكان دوای چه‌ند نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی 50 كاتژمێری  توانیان دووانه‌یه‌كی كچ به‌ناوه‌كانی سه‌فا و مه‌روه‌ له‌یه‌كێك نه‌خۆشخانه‌كانی له‌نده‌ن لێك جیابكه‌نه‌وه‌.

دووانه‌كه‌ خه‌ڵكی پاكستانن و له‌ناوچه‌ی جومجمه‌ی سه‌ر به‌یه‌كه‌وه‌ نووسابوون، ئه‌مه‌ش وای له‌ پزیشكه‌كان كردووه‌ كه‌ سێ نه‌شته‌رگه‌ری سه‌ره‌كیان له‌ نه‌خۆشخانه‌ی گریت ئۆرمۆند ستریت بۆ لێكتر جوادبوونه‌وه‌یان بۆ بكه‌ن.

نه‌شته‌گه‌ری یه‌كه‌م له‌ ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2018 ئه‌وكاته‌ كراوه‌ كه‌ ته‌مه‌نی هه‌ردوو منداڵه‌ 19 مانگ بووه‌، دوا نه‌شته‌رگه‌ریش كه‌ لێك جودا كراونه‌ته‌وه‌ له‌ 11ی شوباتی ئه‌مساڵ كراوه‌و له‌ ئێستاشدا هه‌ردوو منداڵه‌كه‌ نه‌خۆشخانه‌یان جێهێشتووه‌و ته‌ندروستیان باشه‌.

شایانی باسه‌ له‌نێوان دوو ملیۆن و 500 هه‌زار كه‌س، یه‌كێك به‌م شێوه‌یه‌ له‌دایك ده‌بێت و زۆربه‌شیان زیاتر له‌ 24 كاتژمێر ناژین.

4433

 

77

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

سه‌رچاوه‌ / رووسیا ئه‌لیۆم