به‌ڤیدیۆ.. نیان عه‌بدوڵا كلیپێكی نوێی به‌ ناوی(بیرت ده‌كه‌م)  بڵاو كرده‌وه‌

خاوه‌نی چه‌ندین گۆرانی و كلیپه‌

نیان عه‌بدوڵا، خانمه‌ گۆرانیبێژی كورد نوێترین ڤیدیۆ كلیپی خۆی به‌ ناوی (بیرت ده‌كه‌م)ه‌، له‌ یوتیوب بڵاوكرده‌وه‌.

 شایانی باسه‌ نیان عه‌بدوڵا خاوه‌نی چه‌ندین گۆرانی و كلیپه‌، ماوه‌یه‌ك به‌ھۆی تووشبوونی به‌ نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه‌، كاره‌ ھونه‌رییه‌كانی ڕاگرت، دوای ڕزگاربوونی له‌ مه‌ترسیی نه‌خۆشییه‌كه‌ی، نزیكه‌ی ساڵێكه‌ ده‌ستی به‌ كاری ھونه‌ری كردووه‌ته‌وه‌ و له‌ ماوه‌یه‌شدا چه‌ند ڤیدیۆ كلیپێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه‌، به‌شداری له‌ چه‌ند به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنیشدا كردووه‌.

سه‌رچاوه‌/ باس

كوردستان تیڤی/ كامران