مووچه‌ى ئه‌م شوێنانه‌ دابه‌شده‌كرێت

مووچه‌ى مانگی 4


سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار له‌گه‌نجینه‌ی هه‌رێم به‌ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی راگه‌یاند ، ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ 15 ى 7 ى 2019 ، مووچه‌ى مانگی 4 ى وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان دابه‌شده‌كرێت 


هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند ئه‌مرۆ مووچه‌ى کەسوکاری شەهیدان و زیندانییە سیاسییەکان خەرج دەکرێت.

سه‌رچاوه‌كه‌ى گه‌نجینه‌ى هه‌رێم وتیشى له‌م هه‌م هه‌فته‌یه‌دا مووچه‌ى هه‌ریه‌ك له‌وه‌زاره‌ته‌كانى  ، داد ، خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانیستى ، كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تى ،  ئه‌وقاف و كاروباری ئاینى  دابه‌شده‌كرێت 

سه‌رچاوه‌كه‌ى گه‌نجینه‌ راشیگه‌یاند هه‌ر له‌م هه‌فته‌یه‌دا مووچه‌ى ئه‌نجومه‌نى دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستانیش خه‌رج ده‌كرێت 

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز