وه‌زیری نه‌وتی داعش كوژرا

له‌ ئۆپه‌ڕاسیۆنێكی هاوبه‌شی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی

هێزه‌كانی سووریای دیموكرات له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاوی كرده‌وه‌ له‌ ئۆپه‌ڕاسیۆنێكی هاوبه‌شی هێزه‌كانیان له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیدا وه‌زیری نه‌وتی داعش به‌ ناوی سابت سوبحی فه‌هد ئه‌حمه‌د له‌ ڕیف دێرزور كوژرا. 

هێزه‌كانی سووریای دیموكرات ڕاشیگه‌یاندووه‌: له ‌كاتی هێرشكردنه‌سه‌ر ماڵی ئه‌و وه‌زیره‌ی داعش چه‌ندین جۆر له‌ چه‌كیان دۆزیوه‌ته‌وه و چه‌ند بۆمبێكی چێندراویشیان له‌ گوندی ئه‌بو حومام پوچه‌ڵكردۆته‌وه. 

هێزه‌كانی سووریای دیموكرات هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌و وه‌زیره‌ی داعش له‌ گرنگترین سه‌ركرده‌كانی داعش بوو له‌ ڕیف دێرزور كه‌ به‌ خاوه‌ن هزری ئابووری ئه‌و ڕێكخراوه‌ تیرۆریستییه‌ داده‌ندرا، هه‌روه‌ها گه‌وره‌ترین به‌رپرسی داعش بوو له‌ فڕۆشتن و ناردنه‌ ده‌ره‌وه‌ی نه‌وت .  ‌