كتێبخانه‌ی وه‌فایی له‌ شاری هه‌ولێر سووتا

له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك ڤیدیۆی ساتی سوتانی كتێبخانه‌ی وه‌فایی داناوه‌

شه‌وی رابردوو كتێبخانه‌ی وه‌فایی له‌ شاری هه‌ولێر سووتا.

د. فه‌رهاد پیرباڵ له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك ڤیدیۆی ساتی سوتانی كتێبخانه‌ی وه‌فایی داناوه‌ ده‌ڵێت: كتێبخانه‌ی وه‌فاییم سووتاند .

سۆران عه‌زیز، سه‌رپه‌شتیاری كتێبخانه‌ی ماڵی وه‌فایی له‌ لێدوانێكی تایبه‌ت  به‌ كوردستان تیڤی ده‌ڵێت: كتێبێكی زۆر له‌ كتێبخانه‌ی ماڵی وه‌فایی سوتاوه‌ ، زیاتر له‌ 6 ده‌فته‌ر دۆلار  زیان به‌ ماڵی وه‌فایی گه‌یشتوه‌.

هه‌روه‌ها سه‌رپه‌شتیاری كتێبخانه‌ی ماڵی وه‌فایی ده‌ڵێت: داوا ده‌كه‌م د.فرهاد پیرباڵ ده‌ستگیر بكرێت.

لای خۆیه‌وه‌ هۆگر عه‌زیز، وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێرراگه‌یاند، پۆلیسی هه‌ولێر له‌سه‌ر سكاڵای خاوه‌نی قاوه‌خانه‌كه‌، فه‌رهاد پیرباڵی ده‌ستگیركردووه‌.

كوردستان تیڤی/ كامران