هه‌فته‌ی داهاتوو شه‌پۆڵێكی گه‌رما روو له‌ عێراق ده‌كات و ماوه‌ی شه‌ش رۆژ ده‌خاێنێ

پله‌كانی گه‌رما بۆ سه‌رووی 50 پله‌ی سه‌دی به‌رز ده‌بێته‌وه‌

واسیق سه‌لامی، پێشبینكه‌ری كه‌شناسی له‌ هه‌ژماری تایبه‌یتی خۆیدا له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، پێشبینی كردووه‌ كه‌ هه‌فته‌ی داهاتوو شه‌پۆڵێكی گه‌رما روو له‌ ناوچه‌كانی عێراق ده‌كات و ماوه‌ی شه‌ش رۆژ ده‌خاێنێ.

هه‌روه‌ها سه‌لامی راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ پله‌كانی گه‌رما له‌هه‌ندێك ناوچه‌ی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق بۆ سه‌رووی 50 پله‌ی سه‌دی به‌رز ده‌بێته‌وه‌.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار