سه‌رۆك بارزانی په‌یامێكی ئیدانه‌ی ته‌قینه‌وه‌كانی قامیشلۆ و عەفرین و حەسەكەی كرد

لە ئەنجامی زنجیرە تەقینەوەیەكی تیرۆریستی لە شارەكانی قامیشلۆ و عەفرین و حەسەكە ژمارەیەك هاووڵاتیی مەدەنی بوونە قوربانی

له‌ په‌یامێكدا سه‌رۆك بارزانی پەیامێكی سەرەخۆشیی ئاراسته‌ی كەسوكاری قوربانیانی تەقینەوەكانی ڕۆژئاوای كوردستان كرد كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی...

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان. 

بە داخێكی زۆرەوە ڕۆژی پێنجشەممە رێكه‌وتی 11-7-2019 لە ئەنجامی زنجیرە تەقینەوەیەكی تیرۆریستی لە شارەكانی قامیشلۆ و عەفرین و حەسەكە ژمارەیەك هاووڵاتیی مەدەنی بوونە قوربانی و ژمارەیەكی تریش بریندار بوون. 

وێڕای ئەوەی بە توندی ئیدانەی ئەو پەلامارە تیرۆریستیانە دەكەم، سەرەخۆشی لە كەسوكاری قوربانیانی ئەو ڕووداوە دڵتەزێنانە دەكەم و هیوای چاكبوونەوەی خێرا بۆ بریندارن دەخوازم. 

مسعود بارزانی. 

12-7-2019